(ئۆپۆرتۆنیزمی موهته‌دی تا كوێ؟)
ئێوه هه‌وڵدان بۆ داگیر كردن و تاپۆ كردنی بیرۆكه و ئایدیا و پلان و پێشنیارێك له لایه‌ن كه‌سێكی دیكه‌وه به چی ناوزه‌د ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌م هه‌وڵه ده‌چێته خانه‌ی سیاسه‌ت له‌مه‌ڕ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك؟ ئایا ئه‌م هه‌وڵه له پۆلێنی هه‌وڵ بۆ هاوكاریی و كۆده‌نگیی حیزب و رێكخراوه جۆراوجۆره‌كاندا جێی ده‌بێته‌وه؟ ئایا بكه‌ری ئه‌م هه‌وڵه ده‌توانێ هه‌ڵگری پێناسه و خووخده‌ی شۆڕشگێڕی بێت؟ یان ئه‌مه له ریزی دزێوترین و گه‌نده‌ڵترین ره‌هه‌ندی ئۆپۆرتۆنیزم و خۆخوازیدا هه‌ژمار ده‌كرێت؟ ئایا ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی سیاسه‌ت كردنه‌وه یان بكه‌ری ئه‌م هه‌وڵه ده‌بێ ببرێته لای ده‌روونناس و ده‌روون شیكاریی بۆ بكرێت و ده‌ستی بگیرێت بۆ رزگار بوونی له‌م په‌تایه؟
به‌م پێشه‌كیه‌ی سه‌ره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م بچمه ناو بابه‌تی مه‌به‌ستم.
ئه‌مڕۆ 28ی گه‌لاوێژه و ساڵڕۆژی فه‌رمانی خومه‌ینی بۆ هێرش كردن بۆ سه‌ر كوردستان. به‌م بۆنه‌یه‌وه میدیای كوردی رۆژهه‌ڵات و حیزب و رێكخراوه سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تی و گرووپی جۆراوجۆر، وه‌ك ساڵانی رابردوو به ده‌ركردنی راگه‌یه‌ندراو و به‌یاننامه، ئیدانه‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌یان كرد و جارێكی‌تر خۆڕاگریی و یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی كوردستان له به‌رامبه‌ر هێرشی داگیركه‌راندا به‌رز نرخێنرا و رێزی لێ‌گیرا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌مساڵ له ساڵانی رابردوو جیا ده‌كاته‌وه، هاتنه ئارای بیرۆكه‌ی ناوزه‌د كردنی ئه‌م رۆژه‌یه به رۆژی یه‌كگرتوویی و به‌رخۆدانی خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات. ئه‌م پێشنیاره له راگه‌یاندنێكدا كه به ناوی كۆمه‌ڵێك له چالاكوانانی سیاسیی ناوخۆی كوردستان ئیمزا كراوه و بۆ هه‌موو حیزب و رێكخراوه سیاسیه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن نێردراوه، هه‌نگاوێكی جێی رێزه و هه‌ڵگری چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه، له‌وانه:
1_ به‌كرده‌وه بانگهێشتی حیزبه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیار و كۆنكرێت له ده‌وری یه‌ك كۆببنه‌وه و یه‌ك هه‌ڵوێست بن و به تێكڕا ئه‌م پێشنیاره په‌سند بكه‌ن (ئه‌گه‌رچی ئه‌مه به رواڵه‌ت سه‌ری نه‌گرتووه و وه‌ڵامه‌كان تێكه‌ڵ به دیپلۆماسی و زمانبازی كراوه).
2_ به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی هه‌ندێك كه‌س له‌مه‌ڕ بێ جێگه و پێگه‌یی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات، نیشان ده‌دات كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو نوشست و كه‌م هێنان و ململانێی ناوخۆیی و نێوان حیزبی و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ره‌خنه‌ی ناوخۆ له‌م ئاكاره‌ی حیزبه‌كان، به‌ڵام ئه‌م راستیه وه‌ك خۆی ماوه كه خه‌ڵك رێز له بڕیاری یه‌كده‌نگی حیزبه‌كان ده‌گرن و له‌م پێناوه‌دا قۆڵی هاوكاریی و پشتگیریی حیزبه‌كانیان زیاتر له هه‌میشه هه‌ڵماڵیوه (ئه‌مه‌ش گه‌لێك هۆكاری هه‌یه و جێی خۆیه‌تی راڤه بكرێت).
3_ ئه‌م پێشنیاره له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگری ئه‌م راستیه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان یه‌كگرتووانه هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی له به‌رامبه‌ر خۆی و خه‌باته‌كه‌ی و مێژووه‌كه‌ی ده‌كات و حیزبه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خواستی حیزب ده‌بێت خواستی خه‌ڵك بێت و هه‌ڵوێسته‌كان ریشه‌یان له واقیعی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا بێت. ئێوه‌ش ئه‌گه‌ر حازرن بۆ خه‌ڵك بن، كه‌واته ده‌نگی خه‌ڵك خه‌ڵك بن.
ئه‌م بانگه‌وازه هه‌ڵوێستی حیزبه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتی به‌دواوه بوو و هه‌ر حیزبه و به گومانی خۆی وه‌ڵامێكی داوه‌ته‌وه. له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی راكێشا (به‌ڵام سه‌رسامی نه‌كردم چونكه یه‌كه‌مجار نیه) راگه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك له حیزبه‌كان و له‌وانه حیزبی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانی ئێران به سه‌ركردایه‌تیی (فه‌رمانده‌یی به‌پێی ده‌قی پێڕه‌وی ناوخۆیان) عه‌بدوڵای موهته‌دی بوو كه به چه‌واشه‌كاری و هه‌وڵ بۆ تۆمار كردنی هه‌وڵی دیتران به ناوی خۆ و تووره‌كه هه‌ڵدوورین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ربڕی ئه‌وپه‌ڕی ئۆپۆرتۆنیزم و گه‌مه كردنن به رای گشتیی خه‌ڵكی كوردستان و هاوكات نیشانه‌ی بێخه‌به‌ری ئه‌و حیزبانه‌یه له وشیاریی سیاسیی جه‌ماوه‌ری كوردستان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاك عه‌بدوڵا و حیزبه‌كه‌ی زیاتر له‌وانی دیكه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵیاندا و كه‌وتنه هات‌وهاوار، من هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌وان ده‌ده‌مه به‌ر ره‌خنه، به‌ڵام ئه‌م ره‌خنه‌یه ته‌نیا رووی له‌وان نیه و ئه‌و چه‌ند حیزبه‌ی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه كه هاوشێوه‌ی ئه‌وان جووڵاونه‌ته‌وه.
له دواین به‌ندی راگه‌یاندنه‌كه‌ی حیزبی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانی ئێران‌دا هاتووه: "با رۆژی 28ی گه‌لاوێژ بكه‌ینه رۆژی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو كوردستانی رۆژهه‌ڵات. با ئه‌و رۆژه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان بكه‌ینه رۆژی هاوپه‌یوه‌ندی و یه‌كگرتوویی هه‌موو ریزه‌كانی گه‌لی كورد، رۆژی ده‌ربڕینی هاوخه‌باتیمان، رۆژی نیشاندانی هاوپشتیمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و رۆژی ئیعتیراز و وه‌ستانه‌وه‌ی به‌تێكڕامان به‌رامبه‌ر به دوژمن."
به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به داخوازیی خه‌ڵكی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه بكرێت كه خۆی له راگه‌یاندنی چالاكانی سیاسیی ناوخۆی وڵات‌دا ده‌بینێته‌وه، هه‌وڵ دراوه وا نیشان بدرێت كه ئه‌م پێشنیاره له كانیی زوڵاڵ و قووڵی بیری تیژ و جه‌ماوه‌رخوازانه‌ی! كاك عه‌بدوڵاوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و پێویسته چالاكوانانی ناوبراو ئاگادار بن كه له‌مه‌وبه‌دوا ئه‌گه‌ر پێشنیارێكیان بوو، له یادیان بێت كه ئه‌و پێشنیاره له مێشكی كاك عه‌بدوڵادا چه‌كه‌ره‌ی به‌ستووه و له‌وانه‌یه به خه‌ون یان رێگای هاك كردنی ئه‌و مێشكه‌وه چالاكوانان ده‌ستیان به‌و پێشنیاره گه‌یشتبێت. بۆیه پێویسته له داهاتوودا بڵێن له‌سه‌ر پێشنیاری كاك عه‌بدوڵا ئێمه پێمان باشه وا بكه‌ین، یان شتێكی له‌م بابه‌ته.
له‌وانه‌یه هه‌ندێك بڵێن ئه‌وه هه‌ڵوێستی حیزبێكه و ئیمزای كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبێكی له ژێره ئه‌ی بۆ ته‌نیا كه‌سێكی پێ تاوانبار ده‌كه‌ی و هه‌مووی ده‌خه‌یته ئه‌ستۆی یه‌كێك؟
به چه‌ندین هۆكار ئه‌م چه‌واشه‌كاریه داوێنی كاك عه‌بدوڵا ده‌گرێته‌وه:
1_ كاك عه‌بدوڵا سه‌ركرده‌ی ئه‌و حیزبه‌یه و به‌رپرسه له هه‌ڵوێسته‌كانی حیزب‌دا.
2_ كاك عه‌بدوڵا خۆیشی له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌واڵی كه‌ناڵه‌كه‌یان (رۆژهه‌ڵات) به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به پێشنیاری چالاكوانان بكات، ده‌ڵێ ئێمه له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی دیكه قسه‌مان كردووه كه ئه‌مساڵ هه‌ر لایه‌نه و خۆی راگه‌یاندن بدات به بۆنه‌ی 28ی گه‌لاوێژه‌وه. چه‌واشه‌كاریی ئه‌مه له كوێدایه؟
ئه‌وه‌ی كاك عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی پێده‌دات، دیالۆگی حیزبه‌كان نیه له‌مه‌ڕ ناودێر كردنی ئه‌م رۆژه له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی چالاكوانانی ناوخۆ، به‌ڵكوو پێشنیارێكی حیزبه‌كان بوو بۆ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنی هاوبه‌ش بۆ ئه‌م رۆژه بده‌ن. كه ئه‌ویش وه‌ك ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات له هه‌واڵێكدا باسی كردووه به هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له حیزبه‌كان ئاماده نه‌بوون ئیمزایان بخه‌نه پاڵ ئیمزای حیزبه‌كانی دیكه، سه‌ری نه‌گرت و هه‌ر حیزبه و خۆی راگه‌یاندنی دا. (نموونه‌یه‌ك له‌و هاوده‌نگیه‌ی حیزبه‌كان كه كاك عه‌بدوڵا باوه‌ڕی پێیه‌تی).
كاك عه‌بدوڵا و حیزبه‌كه‌ی دوای هاتنه ئارای پێشنیاری چالاكوانانی سیاسیی ناوخۆ، به هه‌ڵه‌داوان كه‌وتنه په‌له بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بیرۆكه‌یه بكه‌ن به هی خۆیان و له‌م رێگایه‌وه نیشانی بده‌ن كه ئه‌وان چه‌نده بڕوایان به رای خه‌ڵك هه‌یه و به په‌رۆشی بۆچوونی خه‌ڵكی كوردستانن و له حه‌سره‌ت یه‌كخستن و هاوده‌نگ كردنی حیزبه‌كاندا شه‌و و رۆژ لێك گرێده‌ده‌ن.
پێویسته بپرسین كاك عه‌بدوڵا و حیزبه‌كه‌ی به نیازن تا كه‌ی درێژه به‌م چه‌واشه‌كاری و هه‌وڵه ناڕه‌سه‌ن و دزێوانه بده‌ن، كه ته‌نیا ده‌توانێت لاوازی و چه‌ند به‌ره‌كایه‌تیی به‌ره‌ی شۆڕشی رزگاریخوازانه‌ی كوردستانی لێ بكه‌وێته‌وه؟ ئایا كاك عه‌بدوڵا به نیاز نیه له‌و وه‌همه بێته ده‌ر كه ئه‌وی ئه‌و نه‌یڵێت نابێت و ئه‌وی ئه‌و نه‌یكات ناكرێت؟ ئایا باشتر نیه له‌جیاتی ئه‌و چه‌واشه‌كاریانه، داوای لێبوردن له خه‌ڵكی كوردستان بكات و به خۆی و رابردوویدا بچێته‌وه و به ره‌خنه له خۆ گرتن، سه‌ر له نوێ هه‌وڵ بداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه و ئه‌مجاره‌یان راستگۆیانه و له پێناو به‌رژه‌وه‌نده گشتیه‌كانی كوردستاندا كار بكات؟ با چالاكوانان و خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان له‌مباره‌یه‌وه حوكم بده‌ن.
دیاره چه‌ند حیزبی دیكه‌ش و له‌وانه(سازمانی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیست، سازمانی خه‌بات و پارتی ئازادیی كوردستانیش) هه‌ر ئه‌م رێچكه‌یان گرتۆته به‌ر و ئه‌م ره‌خنه‌یه داوێنی ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه و پێویسته به ناسینی واقیعی كوردستان و ئیمان هێنان به عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ست له‌م چه‌شنه له سیاسه‌ت كردن به‌رده‌ن و به ره‌خنه‌یه‌كی جیددی له خۆیان تێكه‌ڵ به جه‌ماوه‌ری كوردستان ببنه‌وه.
پێشنیار ده‌كه‌م ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵاتیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌مانه‌ت پارێزی و راستی، ئه‌و مافه بۆ چالاكوانانی سیاسیی ناوخۆ به ره‌سمی بناسێت كه پێشنیاره‌كه هی ئه‌وانه و له‌م پێناوه‌دا راگه‌یاندنی ئه‌و حیزبانه جیا بكاته‌وه كه له هه‌وڵدان پێش هه‌ر كۆده‌نگیه‌ك، بیرۆكه‌كه به هزری خۆیان پێناسه بكه‌ن و شه‌ڕی خاوه‌ندارێتی پێشنیاره‌كه ده‌كه‌ن.
28ی گه‌لاوێژی 1387